وەزیری دارایی عێراق: رێژەی باج زۆر کەمە، بەڵام هاووڵاتییان رێگە بە زیادکردنی نادەن

0
316

SNN

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دەبوایە ئێمە هەشت ترلیۆن دینارمان لە داهاتی باج بۆ بگەڕایەتەوە لەكاتێكدا كە تەنها یەك ترلیۆنمان بەدەستهێناوە، ئەوەش بەهۆی چاولێپۆشی و لێخۆشبونەوە.

عەلی عەلاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: كە هاووڵاتیان قبوڵی ئەو باجانە ناكەن چونكە رەنگە پاساوێكی خۆیان هەبێت وەك ئەوەی كە دەوڵەت خزمەتگوزاری پێویستیان پێشكەش ناكات، بۆیە دەبێت ئاستی باجەكان پەیوەندیدار بێت بە ئاستی خزمەتگوزارییەكان و كوالێتییانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ساڵ و نیوێكدا عێراق لە بودجەی تەقلیدییەوە دەگوازنەوە بۆ بودجەی بەرنامەدار، رونیشیكردەوە، رێژەی باج زۆر بەرز نییە بەڵام هاوڵاتیان قبوڵی ناكەن بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزاری پێویستیان نییە.

عەلاوی بە وتی، دەستمان كردوە بە كاركردن لەسەر بودجەی ساڵانی 2021 بۆ 2023، بەڵام ئەوە كارە سەرەكییەكە نییە، چونكە وەزارەت لە ئێستادا ناتوانێت بەشێوەیەكی گشتی جێبەجێی بكات، پێدەچێت تاوەكو یەك ساڵ و نیو كۆسپیان بێتەڕێ تا بتوانن لە بودجە تەقلیدییەكەوە بگوازانەوە بۆ بودجەیەكی بەرنامەدار.

وەزیری دارایی رونیكردۆتەوە، ئەو داهاتەی لە باجەكانەوە بەدەستدێت، ناڕاستەوخۆیە و رێژەیەكی زۆر كەم لە سەرچاوەی دارایی دەوڵەت پێكدەهێنێت و چونكە رێژەی باج بەرز نییە بە بەراورد بە هەر دەوڵەتێكی تر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this