کۆرۆنا زیانی 1.3 ترلیۆن دۆلاری بە وڵاتانی عەرەبی گەیاندووە

0
415

کۆمکاری عەرەبی  رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە زیانی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار بەر وڵاتانی عەرەبی کەوتووە.

کۆمکاری عەرەبی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 100 هەزار کەس لە وڵاتانی عەرەبی بێکاربن.

هاوکات داواشیکردووە، سندوقێکی تایبەت بە هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانە دروستبکرێت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانی ئابوورییان بەرکەوتووە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پەتای کۆرۆنا گەشەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی لاوازکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرتی نەوت و گەشتوگوزاری و گواستنەوە و پیشەسازی لەم بارودۆخەدا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمجار لە شاری ووهانی چین بڵاوبووەوە، دواتر بۆ سەدان وڵاتی جیهان گوازرایەوە، لە نێویشیاندا وڵاتانی عەرەبی.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this