تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی به‌شداری خولی نایابی عێراق ده‌كات

0
81
تۆپی دەستی سلێمانی

SNN Sport

یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق راگه‌یاند ، كه‌ سێ یانه‌  نووسراوی فه‌رمییان پێشكه‌ش كردووه‌  بۆ به‌شداریكردن له‌ وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی تۆپی دەست لە وەرزی 2020-2021.

حوسام عه‌بدولره‌زا رێكخه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی:” یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق  تا ئێستا به‌ فه‌رمی سێ نووسراوی گه‌یشتووەته‌ ده‌ست له‌ سێ یانه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ خولی نایاب “.

وروونیكرده‌وه‌ كه‌ سێ یانه‌كه‌ بریتین له‌ یانه‌كانی سلێمانی ، فتوه‌ و ده‌غاره‌ ، كه‌ به‌ نووسراوی فه‌رمی به‌شداریكردنیان له‌ وه‌رزی نوێ دووپاتكردووەته‌وه‌ و بەشداری لە خولەکە دەکەن”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” یه‌كێتیه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردنی تیپه‌كانی تره‌ پێش  واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ وچاه‌ڕوان ده‌كرێت خولی نایاب  له‌ یه‌كی مانگی داهاتوو ده‌سپێبكات .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this