یۆڤانتۆس ئەستێرەیەکی فرۆشت و بە 50ملیۆن یاریزانێکی کڕی

0
1490
یانەی یۆڤانتۆس

SNN Sport

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا رۆژێک پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان،  دۆگلاس کۆستای بە یانەی بایرن میونخ داوە کیێزای لە یانەی فیۆرنتینا کڕیوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس دۆگلاس کۆستای بە یانەی بایرن میونخ داوەتەوە کە گرێبەستەکە بە خواستن ئەنجامدراوەو تا کۆتایی ئەم وەرزەیە.

هەروەها یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی بە گواستنەوەی فیدریکۆ کیێزای یاریزانی یانەی فیۆرنتینای هێناوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکە کیێزا بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ 10ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات و چەند کاتژمێرێکی تر ئەو یاریزانە دەگاتە شاری تۆرینۆ بۆ واژوو لەسەر گرێبەستەکەی.

کیێزا ئیتاڵییەو تەمەنی 22 ساڵە،لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this