نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

0
4160

SNN- بڕیار محەمەد

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەگەر لەم هەفتەیە حكومەتی عێراق 320 ملیارەكەی نارد ئەوا راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەگەر حكومەتی عێراق لەم هەفتەیە 320 ملیارەكە بنێرێت ئەوا راستەوخۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەرێی بەغدا دەكات.

لەبارەی گفتوگۆگاكانی نێوان هەرێم و بەغداش وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی وتی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامی هەیە و بۆ گەیشتن بە رێگاچارەیەكەی باش بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوو لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر تەواوی پرسە سیاسیی و ئابووریەكان رێكبكەوین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this