سزاكانی خێرایی لێخوڕین چەندە؟

0
1126

کارزان محەمەد-SNN

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نرخی سزاکانی خێرایی هاتووچۆی دیاریکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاردرا لە مانگی داهاتووەوە کامێراکانی سەر شەقامەکان چالاکبکرێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وەریگرتووە، خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ناوشار له‌ (61-75) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (70,000) دینار.

خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ناوشار له‌ (76-90) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (100,000) سه‌د هه‌زار دینار. خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ناوشار له‌ (91-105) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (125,000) دینار. خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ناوشار له‌ (106-115) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (180,000) سه‌دو هه‌شتا هه‌زار دینار. خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ناوشار له‌ (116) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ (250,000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
خێرالێخوڕین له‌ رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (101-115) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (70.000) هه‌زار دینارە.هەروەها خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (116-130) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (9.000) هه‌زار دینارە.

خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (131-145) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (115.000( هه‌زار دینارە،خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (146-155) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا (185.000) هه‌زار دینار.

هاوکات خێرالێخوڕین له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (156 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌) (230.000)  هه‌زار دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this