سه‌رۆكی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی: بودجه‌ی یانه‌كه‌مان 8 ملیار دیناری  تێنه‌په‌ڕاندووه‌ نه‌ك 14 ملیار

0
123
یانەی شورتە

SNN Sport

وەهاب تائی سه‌رۆكی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بودجه‌ی یانه‌كه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووەته‌ 14 ملیار دیناری عێراقی.

تائی له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” هه‌ندێك بە خراپ باس لە  بودجه‌ی یانه‌كه دەکەن‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری دارایی بێت له‌ لامان ، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ دیبەیتی یانه‌ دامه‌زراوییه‌كان له‌وه‌ی یانه‌كه‌ خه‌رجی ده‌كات به‌راورد به‌وه‌ی ئۆڵۆمپییه‌كی بچووك كراوه‌ ، بودجه‌كه‌مان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ( 8) ملیار دیناری عێراقی  تێنه‌په‌ڕاندووه‌ ، به‌ڵام قسه‌كردن ده‌رباره‌ی 14 ملیار ئه‌وه‌ ته‌نیا بوختانه‌ “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌:” گواستنەوەی یاریزانی پیشه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ بژارده‌كانی ستافی هونه‌رییه‌ ، كاتمان به‌ كوشتدا له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌رێكی تونسی ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو  له‌ سه‌ر بژارده‌كانمان و زۆرێك له‌ پیشه‌گه‌ره‌كان ره‌تیان كرده‌وه‌ له‌ عێراق ئاماده‌بن  و هه‌ندێكیش داوای پاره‌یه‌كی زۆریان كرد كه‌ له‌ تواناماندا نیه‌  بچینه‌ ژێربارییه‌وه‌ “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌:” هه‌ندێک یانه‌ كه‌ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا رووبه‌ڕوویان بووینه‌وە، نرخی یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریان به‌رامبه‌ر نرخی تیپه‌كه‌مان بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵام یاریزانه‌كانمان ئاستی دیاری خۆیان پێشكه‌ش كرد له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌”.

سه‌رۆكی یانه‌ی شورته‌ وتیشی:” له‌ دوو رۆژی داهاتوو چاوه‌ڕوانین دوو پیشه‌گه‌ری نه‌یجیری و كۆلۆمبی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this