مەسرور بارزانی: پەکەکە رێگرە لە ئاوەدانکردنەی 800 گوند

0
501

SNNـ بڕیار محەمەد 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە لە ناوچە سنوورییەکان، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە 800 گوند ئاوەدان بکرێتەوە، دەشڵێت: “ئەوان خۆیان بە بەدیلی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانن”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی وەڵامدانەوە پەرلەمانتاران لەبارەی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ڕایگەیاند “بەداخەوە ئێمە چەندینجار داوامان لەبەرپرسانی تورکیا کردووە هێرشی سەر ناوچە سنوورییەکان رابگرێت، بەڵام ئەوان پێماندەڵێن: “هەر کاتێک ئەو کەس و لایەنانەی بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تورکیا یان رایانبگرین، یان لەو ناوچانە نەمێنن ئەو کات ئەوانیش بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان ناکەن”.

وتیشی: “بەداخەوە بەهۆی هەبوونی ئەوهێزە (PKK) لەو سنوورە نەتوانراوە 800 گوند ئاوەدان بکرێتەوە، لەکاتێکدا ئەو هێزە خۆیان وا نیشاندەدەن دەبنە جێگرەوەی هێزەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this