نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی حکومەتەکەی کازمی نیشاندا

0
806

نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و داوایان لێکرد، چاکسازییەکی راستەقینە بۆ باشترکردنی ژیانی گەلی عێراق بکات.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: “پێویستە حکومەتی نوێی عێراق بۆ بەرژەوەندی تەواوی وڵاتەکە کاربکات، لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسییەوە کە ژن و گەنج و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەژادییەکان تیایدا بەشداربن.

لەلایەکی دیکەوە جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند: “پێویستە کابینەکەی کازمی بە خێرایی تەواو بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ بتوانێت به‌په‌له‌ ئاوڕ لە ئاڵنگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابوری و ته‌ندروستی هه‌نگاو بنێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە، کە هه‌رگیز بواری کات بەفیڕۆدان نییە، پێویستە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە زیاتر دژوار بووە، ببێتە کاری لەپێشینە.

دوو رۆژ لەمەوبەر ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگی زۆرینەی ئەندامەکانی، مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەسەندکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this