گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 8/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2622
مانشیتی رۆژنامەکان

ئەمڕۆ هەینی 8/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو.

مارکا:

 

  • یانەی ریاڵ مەدرید نەخێر بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا دەکات و بیر لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد ناکاتەوە.
  • فەرەنسییەکە ئامادەکاریی بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی دەکات، کە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە لە یانەی مانچستەریونایتد وەردەگرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی کۆرۆنای بۆ یاریزانەکانی ئەنجامداو هیچ حاڵەتێکی بوونی ئەو ڤایرۆسە لە یانەکەدا نەبوو، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان.

ئاس:

  • لەسەر رێگای خولی ئەڵمانیا کە لە 16ی ئایار دەستپێدەکاتەوە، هەریەکە لە لالیگا، کالچیۆ و پریمەرلیگ دەیانەوێت دەست بە یارییەکان بکەنەوە.
  • گەورەترین خەونی فلۆرنتینۆ پێرێز گالاکتیکۆس مباپییە، یانەکە دەیەوێت بۆ ساڵی 2022 بۆ یاریگای بێرنابیۆی نوێی بگوازێتەوە.
  • یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە خولەکە رێگە بە 5 گۆڕانکاری دەدات.
  • کێبڕکێکانی ماتۆڕسواری جیهان لە مانگی ئەیلوول دەستپێدەکاتەوە.

 

سپۆرت:

  • ئاڵووگۆڕکردنی لاوتارۆ مارتینێز.
  • یانەی بەرشەلۆنە لیستی کۆتایی کە 6 یاریزانە، بە یانەی ئینتەرمیلان دەدات بۆ کەمکردنەوەی نرخی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەکەی لاوتارۆ مارتینێز و یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت یاریزانەکانی لەو گرێبەستە بەکار بهێنێت و نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە کەمبکاتەوە.
  • هەردو یانە لە گفتوگۆکردن بەرەو پێشەوە چوون و لەوانەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ و 2 یاریزان گرێبەستەکە کۆتایی بێت و بەرشەلۆنە ئامادەیە ، ئارسر، فیربۆ جۆنیۆر، ئۆمتیتی، تۆدیبۆ، سیمیدۆ و رافینیا لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەکار بهێنێت.
  • پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە نەرێنی بوو، یانەکە ئەمڕۆ دەست بە راهێنانەکان دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • تەندروستی و وەرزشکردن.
  • هەموو یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداو نەرێنی بوو، گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە ئەمڕۆ راهێنان بکەنەوە.
  • مەشقە تاکیەکان لە کاتژمێر 9:30 خولەک بەکاتی ئیسپانیا دەستپێدەکات و بە 3 قۆناغ دەبێت لە شاری وەرزشی یانەکە.
  • یانەی ئینتەرمیلان گرنگی بە گواستنەوەی ڤیدال دەدات.
  • کومانی راهێنەری هۆڵەندا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو توشی جەڵتە بوو.
  • بەفەرمی خولی ئەڵمانیا لە 16ی ئایار دەستپێدەکاتەوەو هیوا هەیە دواتر خولە گەورەکانی ئەوروپا دەستپێبکەنەوە.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this