
مارک و هاوسەرەکەی (جولی)
SNN
پێش چەند مانگێک لەمەوبەر ژن و مێردێکی ئیسرائیلی بۆ مەبەستی گەشتکردن چوونە ئێران، بەڵام بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ماوەی 3 مانگ زیندانیکران.
مارک و هاوسەرەکەی (جولی) لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێن: “بێ هۆکار 3 مانگ لە بەندیخانەیەکی ئێران بەند بوون، ئاماژە بەوەشدەکەن کە ئەو ماوەیە زۆر ترسناک بووە بۆ هەردووکیان”.
ئەوان دەڵێن “بۆ چوار رۆژ چوون بۆ ئێران، خێمەیەکیان هەڵداوە لە شوێنێکی گەشتیاری، بەڵام لە درەنگانی شەودا 30 – 50 کەس کە وتویانە ئاسایشین، لە خەو رایانپەڕاندوون و راپێچی زیندان کراون”.
دەشگێڕنەوە کە تۆمەتی سیخوڕییەکەیان بێ بەڵگە بووە، دوای دوو مانگ تۆمەتێکی نوێیان بۆ دروستکردوون گوایە وێنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان گرتووە.
ئەو دوو هاوسەرە دەشڵێن: “هەرچۆنێک بێت پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەی ئوستراڵیاوە کردووە و دواتر بە بێ کامێرا و میمۆرییەکانیان رەوانەی وڵاتەکەیان کراونەتەوە دوای سێ مانگ”.
هەواڵی زیاتر
-
41 بەرپرسی عێراقی دەدرێنە دادگای لاهای
2020-08-10 -
بەهای نەوتی خاو لە 50 دۆلار نزیک دەبێتەوە
2020-12-04
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تەندروستی فرسەت سۆفی
2020-11-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17