گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
483
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (6/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئانسۆ فاتی ریکۆردەکە دەشکێنێت.
  • ئەستێرە لاوەکەی ئیسپانیا بە هەمان رێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاو دەنێت و دۆزەرەوەی بەهرەکانی فاتی وای دەبینێت کە ئەم یاریزانە دەتوانێت کریستیانۆ رابگرێت، ئەم یاریزانە پێش ئەوەی بۆ ئیسپانیا یاری بکات، داوای لێکراوە بۆ پۆرتوگال یاری بکات،بەڵام رەتیکردووەتەوە.
  • بنزیمە بەرپرسیارێتی گۆڵکار دەگرێتە ئەستۆو ئاهەنگی گۆڵی ژمارە 250 لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەگێڕێت.

ئاس:

  • ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980.
  • بۆ یەکمجار دوای 40 ساڵ یانەی ریاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخات بە بێ ئەوەی هیچ یاریزانێکی بکڕێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید تەنیا سێ یاریزانی خواستنی گەڕاندەوە کە ئەوانیش، ئۆدیگارد، ئۆدۆریزۆلا و لۆنینی گۆڵچی بوو.
  • یانەی ئارسناڵ گواستنەوەی تۆماس پارتێ رادەگەیەنێت، دوای پێدانی تۆرێرا بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بە بێ گرێبەست.
  • یانەی بەرشەلۆنە رێگەی نەدا عوسمان دیمبلی بەخواستن پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە بکات و ممفیس دیپایش گرێبەستی لەگەڵ نەکرا.
  • یانەی مانچستەرسیتی رەتیکردەوە ئیریک گارسیا بە بەرشەلۆنە بدات.
  • تۆدیبۆ و رافینیا پەیوەندی بە یانەکانی بەنفیکاو پاریس سانجێرمان دەکەن.

سپۆرت:

  • هیچ گرێبەستێک لە ساتەکانی کۆتایی ئەنجام نەدرا.
  • کومان بە بێ هێرشبەرەو دیپایش نەگوازرایەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە رێگەی بە رۆشتنی دیمبلی نەدا بۆ یانەی مانچستەریونایتد، ئەمەش گواستنەوەی دیپای هۆڵەندی قورس کرد.
  • یانەکە لە گواستنەوەی ئیریک گارسیا سەرکەوتوو نەبوو، مانچستەرسیتی داوای 10 ملیۆن یۆرۆی دەکرد.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئەم ساڵ بڕی 97 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێگەیشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this