یەکێتی مامۆستایان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم ناڕەزایی دەردەبڕن

0
164

SNN-سیروان حەسەن

لقەکانی سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی مامۆستایانی کوردستان، کۆنفرانسی رۆژنامەوانییان سازکرد و باسیان لە کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان کرد و داوای باشترکردنی گوزەران و مووچەکانیان لە حکومەت کرد.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیاندا، لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستان باسی لەوەکرد: “داوا لە حکومەت دەکەین چیتر رێگە نەدات مامۆستایان بە کۆڵێک خەمەوە بچنەوە پۆلەکانی خوێندن”، هاوکات داواکارییەکانی پێشتریان دووپاتکردەوە کە بریتییە، لە دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا واتە 30 رۆژ جارێک، بەبێ لێبڕین، وتیشی: “بەپێچەوانەوە ناچاردەبین هەڵوێست بنوێنین و دەرگای خوێندنگاکان ناکەینەوە ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت”.

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانیان تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایان بکرێتەوە.

داواشیان کرد، پلە بەرزکردنەوە بەردەوامبێت، وانەبێژان بە فەرمی دابمەزرێن، هەروەها بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابینبکرێت.

وتیشیان: پێویستە پرۆژه‌ یاساى تایبه‌ت به‌ پارێزبه‌ندى مامۆستایان له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت. هەروەها داواكارین هاوشێوه‌ى وڵاتانى دونیا له‌ دارشتنى پلان و فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردندا به‌شدارى به‌ یه‌كێتى مامۆستایان كوردستان بكرێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هیوادارین ساڵێکی دیکە بەشێوەیەکی باشتر ئەم یادە بکەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this