به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى داعشه‌وه‌ چوار هاووڵاتى برینداربوون

0
146
سه‌ربازێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئۆپراسیۆنێكدا دژى داعش| فۆتۆ: Javion Siders

SNN – سیروان حه‌سه‌ن

چه‌كدارانى داعش له‌ سنوورى جه‌له‌ولا گوندێكى ناوچه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ى پێنج گوللـه‌ هاوه‌نه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چوار كه‌س بریندار ده‌بن كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌.

له‌باره‌ى ورده‌كارى هێرشه‌كه‌وه‌ شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به‌ SNNى راگه‌یاند: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چه‌كدارانى داعش له‌ سنوورى جه‌له‌ولا له‌ رێگه‌ى شه‌ش گوللـه‌ هاوه‌نه‌وه‌ بۆردومانى گوندى ئیسڵاحیان كرد، پێنج له‌و گوللـه‌ هاوه‌نانه‌ ته‌قینه‌وه‌ و یه‌كدانه‌یان نه‌ته‌قیووه‌ته‌وه”‌.

وتیشى: “به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ چوار هاووڵاتى دانیشتووى گونده‌كه‌ برینداربوون كه‌ دووانیان منداڵن و بارودۆخى یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ناجێگیره”‌.

سه‌باره‌ت به‌ جموجۆڵى چه‌كداره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌ سنوورى هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانى دیكه‌ بارودۆخ ئارامه‌، به‌ڵام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌ عێراقییه‌كان چه‌كداره‌كان جموجۆڵیان زۆره”‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this