“پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم تا 20 ساڵ كارێكی مەحاڵە”

كێڵگهیهكى نهوتى له هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: Haider Mohammed Ali / AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەریەكە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران باسیان لە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم و كۆمپانیا بیانیەكان كرد، بەڵام بە وتەی شارەزایەتی بواری نەوت پێداچوونەوەی تاكلایەنانە بەو گرێبەستانەدا كارێكی مەحاڵە و بەلایەنی كەم دەبێت دوای 20 ساڵ ئەو كارە بكرێت.
وریا حسێن، سەرۆكی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: ئەو گرێبەستە نەوتییانەی كە هەرێم واژووی لەسەر كردوون لەبواری نەوتدا گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشن، ئەو جۆرە گرێبەستانەش سروشتیان بەجۆرێكە كە بۆ ماوەی 20 ساڵ درێژەی دەبێت و دەبێت لەو ماوەیەدا هەردوو پابەندبن بەناوەڕۆكی گرێبەستەكەوە، تەنیا لەیەك حاڵەتدا دەتواندرێت پێداچوونەوە بە گرێبەستەكاندا بكرێت ئەگەر لایەنی دووەمیش رازیبێت ئەوەش بە رێژەیەكی كەم لە بواری زیادكردن یان كەمكردنی پشكەكان وەك ئەوەی لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی گازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: “حكومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت تاكلایەنانە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی بكات لەگەڵ كۆمپانیاكاندا ئەمە كارێكی مەحاڵە، بۆیە ئەوەی دوێنێ لە دانیشتنی پەرلەمان سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی باسی لێوە كرا تەنيا باسكردن بوو لە توێكڵی گرێبەستە نەوتییەكان چونكە ناوەڕۆكی ناو گرێبەستە نەوتییەكان زۆر ئاڵۆزن، حكومەت خۆی نادات لە باسكردن لەناوەڕۆكی گرێبەستە نەوتییەكان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت گرێبەستە نەوتیەكان بێنێتە دیوانی چاودێری دارایی یاخود كۆمپانیای دیلۆیت بۆ پێداچوونەوە بە وردەكاری گرێبەستەكاندا بە بێ ئەوەی بتوانن دەستكاری ناوەڕۆكی ناو گرێبەستەكان بكەن”.
سەرۆكی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێم، باسی لەوشكرد:” بابەتی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان بابەتێكی زۆر زۆر ئاڵۆزە، هاوكات هەروەك دوێنێ سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران باسی لێوەكرد تێچووی دەرهێنانی نەوت لەسەر حكومەت زۆر زیادیكردووە بەهۆی ئەو كۆمپانیایانەوە، بەجۆرێك زیاد لە %40ی داهاتی نەوت بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەڕوات ئەمە جگە لەو پارەیەی كە كۆمپانیاكان وەك قازانج وەریدەگرن، بەوجۆرەش حكومەت زۆر كەمتر لەو پارەیەی بۆ دەمێنتەوە كە كۆمپانیاكان وەریدەگرن”.
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
1 ڕۆژ لهمهوپێشنرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
2 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش