تاوتوێی لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی عێراق دەکرێت

0
152

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەناو ئەندامەکاندا، هەوڵێک هەیە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بەهۆی ئەو گرفتانەی لە دابەشکردنی مووچەدا دروستبوون.

تامر زیبان بە میدیایەکی عێراقی وتووە: “لەدوای کۆتاییهاتنی یادی ئەربەعین، واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە نەیتوانیووە مووچەی مووچەخۆران دابینبکات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رەخنەی ئەوەی گرتووە: “عەلاوی نەیتوانیووە بەباشی وەزارەتی دارایی بەڕێوەببات بەگوێرەی ئەو ژێرخانە ئابوورییەی کە هەیە”.

رەخنە و نیگەرانییەکان بەرامبەر بە وەزیری دارایی عێراق لەکاتێکدایە، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this