تەندروستی دهۆك: هیچ شۆفێرێکی تورك بەبێ پشكنینی كۆرۆنا داخڵی كوردستان نابێت

0
162

SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆك رایدەگەیەنێـت “كەمترین حاڵەتی كۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تۆمار دەكرێـت و سەرجەم ئەو شۆفێر و گەشتیارانەی لە توركیاوە دەگەڕێنەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت” .
هەمزە رزكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆك بە SNNی راگەیاند “ماوەیەكە باس لەوە دەكرێـت بەهۆی هاتنی شۆفێرانی توركی و گەشتیارانەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە دهۆك زیادی كردووە کە ئەمە راست نییە، چونكە لە ماوەی رابردوو كەمترین حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دەروزایە تۆماكراوە و هیچ شۆفێر و گەشتیارێك بەبێ پشكنین داخڵی كوردستان نابێ” .
وتیشی: “بەداخەوە حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ لە سنووری پارێزگای دهۆك لە زیادبووندایە، هیوادارین هاووڵاتییان هاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەكە كۆنترۆڵبكەین، ڤایرۆسەكەش لەوە زیاتر بڵاونەبێتەوە و چیتر مەرگی ئازیزانمان نەبینین”.
ئاماژەی بەوەشكرد لە سەرتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك 13 هەزار و 753 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لە ئێستاشدا بەشێك لەوانەی لە نەخۆشخانەكانن دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە ئۆكسجینی بەردەوام هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this