دیست:له‌ یاریه‌كه‌ی سڤییا هیچ له‌ میسی تێنه‌گەیشتم

0
1191
سێرجینیۆ دیست

SNN Sport

سیرجینۆ دیستی ئه‌مریكی یاریزانی باڵی راستی نوێی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ له‌ رێنماییه‌كانی لیۆنێل میسی تێنه‌گه‌یشتووه‌ له‌ میانه‌ی یارییه‌كه‌ی سڤییا له‌ خولی ئیسپانیا کاتێک 1-1 تەواو بوو.

دیست كه‌ وه‌كو یەده‌گ به‌شداری كرد پاش پێكانی جۆردێ ئالبا وتی:” دڵخۆشبووم به‌ به‌شداریكردنی یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ برشەلۆنه‌  هه‌مووانم بینی له‌ نێویاندا لیۆنێل میسی”.

هه‌روه‌ها وتی:” میسی قسه‌ به‌زمانی ئینگلیزیی ناكات ، به‌ڵام قسەکانی زۆر دیار بوو ، من نازانم به‌ ته‌واوی چی پێ وتم ، به‌ڵام پێده‌كه‌نین  ، بۆیه‌ وابزانم هه‌موو شتێك باش بوو ، ئه‌مه‌ باشه”.

دیست لە لای راستی هێڵی بەرگری یاری دەکات و بە رەگەز ئەمریکییەو تەمەنی 20 ساڵە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this