بۆ خولی نایابی عێراق  زاخۆ له‌ توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات

0
403
یانەی زاخۆ

SNN Sport

یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند كه‌ تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌دات، ئەمەش  به ‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ خولی نایابی عێراق.

ته‌ها زاخۆیی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی  تۆپی پێی یانە‌ی زاخۆ له‌ لێدوانێكیدا وتی :” تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ ئەمڕۆ گه‌شت ده‌كات بۆ توركیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له‌ شاری ئه‌نتاڵیا لە وڵاتی تورکیا”.

هەروەها وتی:” كه‌مپه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ خولی نایابی عێراق و تیپه‌كه‌ چه‌ند یارییه‌ك له‌گه‌ڵ تیپه‌ توركیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ وه‌ستان له‌ سه‌ر ئاماده‌سازی ته‌واوی  یاریزانه‌كان”.

خولی نایابی عێراق وا بڕیاره‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this