گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
458
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (7/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • گرێبەستی گواستنەوەی زستانە.
  • یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ دیپای و ئیریک گارسیا بکات لە کاتی کردنەوەی بازاڕی زستانە.
  • یانەکە وایدەبینێت دەتوانێت بە تێچووی کەمترەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە بکات بەراورد بەوەی کە یانەکانیان لە گواستنەوەی هاوینە داوایان دەکرد.
  • لە یارییەکی دۆستانەدا ئەمڕۆ پۆرتوگال رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە و رۆناڵدۆ دژی فاتی یاری دەکات.

مارکا:

  • لۆکا مۆدریچ ئامادەیە مووچەکەی کەمبکرێتەوە لە پێناو مانەوەو وازهێنانی یاریکردن لە یانەی ریاڵ مەدرید.
  • لۆکا گرێبەستەکەی لە 2021 کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەیەوێت بەردەوامبێت بە هەموو هێزیەوەو سەردەمی یاریکردنی لە یانە سپیپۆشەکە بە کۆتا بهێنێت.
  • مۆدریچ:”ریاڵ مەدرید ماڵی منە، بەڵام قسەم لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز نەکردووە”.

ئاس:

  • زیاتر لە تەنیا یارییەکی دۆستانە.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆو جواو فلیکس رووبەڕووی ئانسۆ فاتی و سێرجیۆ رامۆس دەبنەوە.
  • ئیسپانیا لە مەدرید رووبەڕووی پۆرتوگالی پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەبێتەوە.
  • براهیم دیاز:”پەشیمان نیم لە جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئیریک گارسیا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا.
  • هەروەها ممفیس دیپایش لە ئەگەری رۆشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکەی ئەوا بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانە گرێبەستی لەگەڵ دەکات.
  • ئیسپانیاو پۆرتوگال و رۆناڵدۆ و فاتی لە یارییەکی نەوەی نوێدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە تێیدا چەند یاریزانێکی لاو دەردەکەوێت.
  • نادال دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی رۆناڵد گارۆس و رووبەڕووی شوارتزمان دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this