کۆمپانیای ئەپڵ کاتی نمایشکردنی ئایفۆن 12ی ئاشکرا کرد

0
715

SNN

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بڕیاریدا 13ی ئەم مانگە ئایفۆنە نوێکەی ئاشکرا بکات، کە بە ئایفۆن 12 ناسراو، وا پێشبینی دەکرێت کە خاوەن خێرایی و باترییەکی بێ هاوتا بێت.

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەپڵ بۆ نمایشکردنی ئایفۆنی 12، لەژێر ناونیشانی “سڵاو خێرایی” دەبێت، کە وا پێشبینی دەکرێت ئایفۆنە نوێکە بە خزمەت گوزاری 5G نەوەی پێنجەم کار بکات”. وەک سایتی (ئیدیپێندێنت) بڵاویکردەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئایفۆنەکان بەمجۆرانە دەبێت (ئایفۆنی 12- ئایفۆنی 12 ماکس، 12 پڕۆ، 12 پڕۆ ماکس)، نرخەکانیشی لە 649 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ 1099 دۆلار، بە نرخی ئەمریکای.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this