ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی عێراق” چاوەڕوانی ڤاکسینی کۆرۆنا مەبن”

0
309

SNN

ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هاووڵاتییان پێویستە خۆیان رۆشنبیربن و خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین، و ئاماژە بەوەش دەکات کە با هاووڵاتییانی عێراق چاوەڕوانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن.

غایب عومەیری، رایگەیاند: لە زستانی پارەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبۆتەوە، پاشان ژمارەکان لە هاوینی گەرمی ئەمساڵدا زۆر زیاتر بوون، دووبارە چاوەڕوان دەکرێت لە زستاندا ژمارەکان هەڵکشانی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکاندا رایگەیاند: ئێمە ناکرێت چاوەڕوانی ڤاکسینی کۆرۆنا بین، ئەمەش وامان لێ بکات کە رێکارەکانی خۆپارێزی شل بکەینەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەم چاوەڕوانی ڤاکسینی کۆرۆنا مەبن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەم تا دەکرێت خۆیان بپارێزن، چونکە گەر وا نەکەن ئەم زستانە کارەساتی کۆرۆنا لە عێراق روودەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this