تووشبووە نوێکانی بەریتانیا باری تەندروستییان جێگیر نییە

0
229

SNN

تەنیا لە یەک رۆژدا، رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن 25% زیادی کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی BBC، زۆربەی ئەو کەسانەی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن لە بەریتانیا، خەڵکی باکووری وڵاتەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکارەکان لە بەریتانیا و سکۆتلەندا و باکووری ئیرلەندا تووندتر کراون; چاوەڕێش دەکرێت، بەم نزیکانە رێکاری تووندتر بسەپێنرێت.

پارێزگاری لەندەن ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی گشتی راناگەیەندرێت.

پێشبینی ئەوەش دەکات، ژمارەی حاڵەتەکان زۆر زیادتر بکەن و نەخۆشخانەکانیش فشاری زیاتریان بچێتە سەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this