وەزارەتی تەندروستی: 2500 کارمەند و پزیشکمان تووشی کۆرۆنا بوون

0
548
کۆرۆنا لە عێراق

SNNـ بڕیار محەمەد

وەزارتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ 2500 کارمەند و پزیشکی تەندروستی تووشی کۆنا بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەو ژمارەیەش نزیكەی 45 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تاوەكو ئێستا گیانیانلەدەستداوە.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 2500 کارمەند و پزیشکی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆنا بوون لەو ژمارەیەش نزیكەی 45 پزیشك و كارمەندی تەندروستی گیانیانلەدەستداوە.

وتیشی: “وەزارەتی تەندروستی هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئەوەی لەو ڤایرۆسە پارێزراو بن”.

بەپێی دوایین ئامار تا ئەمڕۆ  ­­­52756 کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و 33312 کەس چاکبوونەتەوە و 1906 کەسی دیکەش بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this