سیستمی بانکیی لە هەرێمی کوردستان هێندە لاوازە هاووڵاتی متمانەی پێی نییە

0
303

SNN  – بریار محەمەد
لە هەرێمی كوردستان بانكەكان ئەو رۆڵە نابینن كە پێویستە بیگێڕن و ئاستی متمانەشیان لای خەڵك ئەوەندە نزمە كە بە كەلێن و قوژبنی ماڵەكانیانی ناگۆڕنەوە، ئەگەر كەرتی بانك، هاوشێوەی وڵاتانی تر بووایە، تەنگژەی دارایی هەرێم ئەوەندە گەورە نەدەبوو.

زێدان عەزیز هاووڵاتییەكی شاری هەولێرە و بە  SNNی وت: “لە راستیدا ئێستا هیچ متمانەیەكم  بە بانكەكانی هەرێمی كوردستان نەماوە، جارێكیان “پێنج هەزار دۆلارم لە بانك دانا، بەڵام لەبەر مایەپووچبوونی بانكەكە و راكردنی خاوەنەكەی، پارەكەم فەوتا و ئێستاش كەس نییە قەرەبووم بكاتەوە”.

لای خۆشیەوە شیرین  سەیفەدین شارەزایی بواری ئابووری  رایگەیاند: بانك رۆڵێكی گرنگی هەیە لە سیستمی ئابووری وڵاتان و رۆژ بە رۆژیش رۆڵی بانكەكان لە وڵاتانی جیهان زیاتر لە جاران بەرجەستە دەبن و بوونەتە دەماری جووڵە پێكردنی ئابووری و بازاڕی وڵاتان، سەرەڕای هەموو ئەو گرنگییانەی كە بانك هەیەتی، سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەوتنێكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، بانكەكانی هەرێمی كوردستان بوونەتە دەزگایەك بۆ دابەشكردنی مووچە و نەیانتوانیوە لە كایە ئابوورییەكاندا رۆڵێكی بەرچاو بگێڕن.

بەپێی ئامارێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەولێر خاوەنی زۆر ترین بانكی ئەهلی و حكومیشە.

ەم پارێزگایە 43 بانكی حكومی و 48 بانکی ئەهلی هەن، لە پارێزگای سلێمانی بە 42  بانكی ئەهلی و 23 بانكی حكومی لە پلەی دووەم دێت، لەپارێزگای دهۆك 30 بانكی حكومی و 14بانكی تایبەت هەن و لە پارێزگای هەڵەبجەش تەنیا 2 بانكی حكومی هەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this