هەوڵی گێڕانەوەی چەند ئەفسەرێکی پێشووی سوپای عێراق دەدرێت

0
371

SNN

بەپیی بەڵگەنامەیەک، کە لە وەزارەتی بەرگری دەرچووە، فەرمان دەرچووە بە کارکردن بۆ گێڕانەوەی چەند ئەفسەرێکی سوپاکەی سەدام حسێن بۆ خزمەت کە پلەیان لە رائید بەرەو خوار بێت.

هەر بەپێی بەڵگەنامەکە، لیژنەیەکی سەربازیی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە بۆ شەن و کەو کردنی هەندێک ناو و گێڕانەوەیان بۆ ریزی ئێستای سوپا.

لیژنەکە لە ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری سوپا لە سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی پێکهێنراوە و بەنیازن بەگوێرەی یاسای خزمەت و خانەنشینیی هێزەکان ئەو هەنگاوە بنێن.

فەرمانەکە فەریق روکن عەلی جاسم ئەمینداری پێشکەوتووی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق ئیمزای کردووە لە رۆژی 28ی ئەیلولی 2020 دا.

پۆل بەیمەر حاکمی مەدەنی عێراق ساڵی 2003 بە فەرمانێک دوای رووخانی رژێمی سەدام هەموو پێکهاتەکانی سوپای ئەو سەردەمەی هەڵوەشاندەوە و ناردنیەوە ماڵەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this