نادال ره‌خنه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیی رۆلان گارۆس ده‌گرێت

0
190
رافایل نادال

SNN Sport

رافایل نادال ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیسپانی، ره‌خنه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتیی رۆڵان گارۆسی فەرەنسی گرت، ئەمەش به‌ هۆی ناچاركردنی به‌یاریكردن  له‌ كه‌شێكی سارد دا.

نادال وتی:” بێگومان ، ئه‌مه‌ كۆتاییه‌كی نمونه‌یی نیه‌ ،  یارییه‌ك له‌ كاتژمێر 1،30 به‌یانی ، گرفت له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌ ، كه‌ش زۆر سارده‌ بۆ یاریكردن ،ئه‌زانم یاریزانانی تۆپی پێ له‌ سایه‌ی دۆخی ئه‌وهادا یاری ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ندێک جیاوازه‌ ، ئه‌وان به‌ درێژایی كات ده‌جوڵێن ، ئیمه‌ راده‌وستین ، ده‌گه‌رێینه‌وه‌ ، دواتر راده‌وستین ،ئه‌مە وه‌رزشێكه‌ له‌ زۆرێكی چركه‌كانی راده‌وستین”.

هه‌روه‌ها وتی:” وابزانم هه‌ندێک  مه‌ترسییه‌ له‌ سه‌ر جه‌سته‌ كه‌ یاری بكه‌ین له‌م دۆخه‌ زۆر قورسه‌ ، به‌ڵام ئەمه‌ روویدا ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداربوو”.

لە قۆناغی پێش کۆتایی رۆڵاند گارۆس نادال رووبەڕووی شوارتزمانی ئەڵمانی دەبێتەوە،  کە پێشتر ئەم یاریزانە لە دۆمینیک تیمی نەمسایی بردبۆوە.

نادال تا ئێستا 13 پاڵەوانێتیی رۆناڵد گارۆسی بردووەتەوە و کۆی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلامی 20 نازناوە،ئەمەش لەگەڵ فیدرێری سویسری یەکسانە، کە بەهۆی پێکانەوە ئامادەی ئەم پاڵەوانێتییە نەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this