لویس ئینریکی ستایشی رۆناڵدۆ ده‌كات و میسیش له‌ بیر ناکات

0
646
لویس ئینریکی

SNN Sport

لویس ئینریکی راهێنه‌ری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی  یاریزان ( كریسیانۆ رۆناڵدۆ )ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد، ئەمەش پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كی به‌هێزی  له‌  به‌رامبه‌ر ئیسپانیا شەوی رابردوو ئەنجامداو توانی تۆپ لە تیرەی گۆڵ بدات.

یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی ئیسپانیا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رازیلی ئه‌وروپا شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی 7-10-2020 به‌ یه‌كسان بوون و بێ گۆڵ ته‌واو بوو .

ئینریکی قسه‌ی دەربارەی مووشه‌كەکەی مادێرا کردوو لیۆنێل  میسی یاریزانه‌كه‌ی  پێشووی سەردەمی به‌رشەلۆنەشی له‌ بیر نه‌كرد.

ئینریکی پاش یارییه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (RTP)ی پۆرتوگالی وتی:” وابزانم دیارترین شت ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ساڵەكان، به‌ڵام به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی باشترین ئاسته‌كان ، هه‌مان كاریش  له‌ سه‌ر میسی جێبه‌جێده‌كرێت”.

راهێنه‌ری پێشووی به‌رشەلۆنه‌ دووپاتی كرده‌وه‌:” ژماره‌كان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌  كه‌ده‌یڵێم و ده‌یسەلمێنن كه‌ كات تا ئێستا كاریگه‌ری نه‌بووه‌ لە سه‌ر  میسی و رۆناڵدۆ”.

سه‌بارەت به‌ یارییه‌كه‌ش  راهێنه‌ری ئیسپانیا وتی:” ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خسا بۆ بردنه‌وه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ پۆرتوگال ، وابزانم یارییه‌كی ئاست به‌رز و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری پێشكه‌شكرد ، ئه‌نجامێكی دادپەروه‌رانه‌یه‌ چه‌ندین خاڵی پۆزه‌تیڤمان به‌ده‌ستهێنا له‌ دژی ركابه‌رێك كه‌ پاڵه‌وانی ئەوروپایه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this