وەستانی ئاڵوگۆڕی زێڕ لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی زیانی گەورەی بە زێڕینگەران گەیاندووە

0
1330

SNN- بریار محەمەد

وتەبێژی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی بە بڕیارێكی حكومەتی عێراق كە هاوردەی زێڕی لە هەرێمی كوردستانەوە راگیرا، زیانێكی زۆر بە زێڕینگەران و هاووڵاتییانی هەرێم گەیشتووە.

هەندرێن وەرتی وتەبێژی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان بە SNNی راگەیاتد: “لەدوای بریارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە لەمەودوا نابێت لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی و بەسڕە كاری هاوردە و هەناردەی زێڕ ئەنجامبدرێت بەڵكو ئەو كارە تەنیا لە فڕۆكەخانەی بەغدا و چەند فڕۆكەخانەیەكی دیكەوە دەكرێت، ئەمەش زیانێكی گەورەی بە هاووڵاتییانی و زێڕینگەرانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە”.

وتیشی “ئێمە پێمانوایە ئەو بڕیارە وێڕای ئەوەی زیان لە داهاتی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەدات، زیانیشی بۆ زێڕینگەر و هاووڵاتییان دەبێت كە بە نرخی گرانتر زێڕ بكڕن و بە ھەرزانتر بیفرۆشن چونكە خەرجی زۆری دەوێت تا دەگاتە بەغدا بەدەر لەوەش گەرەنتی ئاسایش و گەیشتنیشی كەمترە”.

ئەوەشی خستەروو ”حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە ئاگادارە و گەشبینین كە ئەو گرفتە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات چونكە بەراستی لە داهاتوو ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەر ناكرێت زیانێكی زۆمان پێدەگات”.

بەپێی ئامارەكانی سەندیكای زێڕینگەران نزیكەی 2هەزار زێڕینگەر لە هەرێمی كوردستان هەیە و بە وتەی هەندرێن وەرتێ ئەگەر ئەو دۆخە تا ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت، ئەوا پێشبینی دەكرێت بەشێك لە زێڕنگەران واز لە پیشەكانیان بهێنن لەبەر ئەوەی قازانجەكانیان كەمدەكات.

لە سەرەتایی مانگی نۆی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هەناردەكردنی زێڕی گەیاند بە فڕۆكەخانەی هەولێر، سلێمانی و بەسرە و لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا زێڕ لە كوردستانەوە نەچووەتە دەرەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this