“رێگە نادەین وڵاتان گروپە تیرۆریستییەكان بھێننە سەر سنووری ئێران”

0
295

SNN

حەسەن رۆحانی، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رێگە نادەن بە پاساوی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان گرووپە تیرۆریستەكان لەسەر سنووری وڵاتەكەیان جێگیر بكرێن.

رۆحانی، لە كۆبوونەوەی ئاسایی كابینەی دەوڵەت وتی: چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە گفتوگۆ دەكرێت و شەڕ دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، ئاسایشی وڵاتەكەیان ئەولەویەتی یەكەممانە، ھەربۆیە رێگە نادەین ھیچ وڵاتێك بە پاساوی جۆراوجۆر گرووپە تیرۆریستییەكان بۆ نزیك سنوورەكانمان بھێنن، نابێ رێگە بدەین ئەو ناكۆكییەی قەرەباغ ببێتە شەڕێكی ناوچەیی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this