هاووڵاتییان بەستنی پێوەری ئاو رەتدەکەنەوە

0
312

SNN- محەمەد مستەفا

ناحیەی حاجیاوا گەورەترین ناحیەی هەرێمی کوردستانە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە کە زیاتر لە 70 هەزار دانیشتووی هەیه و لە ئێستا 70% دانیشتووانی ناحیەکە پێوەری ئاویان نەبەستووە و و بەستنیشی رەت دەکەنەوە و بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕینیش دەڵێت ” بە نەبەستنی پێوەر هاووڵاتی خۆی زەرەر مەندی یەکەم دەبێت”.

“خۆمان پارەی میراو دەدەین، بەستنی پێوەر واتای چیە”

خالد حەمەد دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا بە SNN ی راگەیاند: لە دونیادا پێوەر بۆ شتێک دادەنرێت کە بەردەوام و 24 کاتژمێری بێت، بەڵام دابەشکردنی ئاو بە دوو رۆژ جارێکە و ئەم جارەش بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێکە وە ئەو کۆمپانیایەی ئێستا داوا دەکات بە زۆر هاووڵاتییان پێوەری ئاو ببەستن خۆی هیچ خزمەتگوزاریەکی لە گەڕەکەکان ئەنجامنەداوە ، بەڵکو چەند گەڕەکێک هەیە هاووڵاتییان خۆیان میراویان بەکرێ گرتووە و پارەی میراویش دەدەن .

ئەو هاووڵاتییە باس لەوەش دەکات: ئەوان وەک دانیشتووانی ناحیەکە بەستی پێوەری ئاو رەت دەکەنەوە و پێیان وایە ئەو پێوەرە نا دادپەروەری تێدایە و چەند ماڵێک بەهۆی پێوەرەکەوە پارەیەکی خەیاڵیان بۆ گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا بە نزیکەی 70% دانیشتووانی حاجیاوا پێوەریان نەبەستووە، زۆرێک ئەوانەشی بەستویانە پێوەرەکەیان لێکردۆتەوە.

” بە نەبەستنی پێوەری ئاو، هاووڵاتییان خۆیان زەرەرمەند دەبن “

سەلام عومەر بەڕێوبەری ئاوی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: هەڵە تێگەیشتنێک هەیه لە نێو هاووڵاتییان سەبارەت بە بەستنی پێوەر و وەرگرتنی پارەی ئاو دوو، بەستنی پێوەر پەیوەندی بە کۆمپانیاوە نیە بەڵام وەرگرتنی پارەی ئاو پەیوەستە بە کۆمپانیاوە، بۆیە هاووڵاتی ئازادە لە کوێ پێوەر دەکڕێت بازاڕ ئازادە بەڵام دەبێت پێوەرەکە مەرج و رێنماییە تەنکیکیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاوی تێدا بێت.

وتیشی ” نە بەستنی پێوەری ئاو هاووڵاتییان خۆیان زەرەرمەند دەبن چونکە بڕیارەکە بۆ هەموو کوردستانە و دەبێت جێبەجێبکرێت، چونکە نەبەستنی پێوەر دەبێتە هۆی سزادان و غەرامەکردنی هاوبەشانی ئاو”.

باسی لەوەشکرد: دوای تەواو بوونی خولەکان کە هەر خولێک دوو مانگە و ئێستا خولی حەوتەمە، واتا لەمەو بەدوا هەر هاووڵاتییەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگانە 100 هەزار دینار پارەی ئاوی بۆ دێتەوە واتا بۆ دوو مانگ 200 هەزار دینار، وە بۆ خولی داهاتوو گەر پێوەرەکە نەبەستێت بۆ دوو مانگ 300 هەزار دینار ئاوی بۆ دێتەوە و خولی دواتریش ئەو بڕە پارەیە دەبێتە 400 هەزار”.

سەلام عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: وەک هاوکاری بۆ هاووڵاتییان هەر هاووڵاتییەک لەم خولەدا واتا خولی حەوتەم پێوەری ئاو ببەستێت ئەو 200 هەزار دینارەی پارەی ئاوی بۆ هاتۆتەوە لەسەری ئەژمار ناکرێت بەڵکو بە مەتر دووجار پارەی ئاوی بۆ ئەژمار دەکرێت و لە خولی داهاتووش بە گوێرەی خوێندنەوەی پێوەری ئاوەکە پارەی ئاوی بۆ دێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this