“مسته‌فا كازمى به‌ڵێنیداوه‌ نه‌هێڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ساخته‌كارى بكرێت”

0
779
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران

SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمى به‌ڵێنیدا رێگه‌ بگرێت له‌ ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا شاندێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى باپیر ئه‌ميرى ئه‌و حزبه‌ سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ژماره‌یه‌كى تر له‌ به‌رپرسانى عێراق كۆبوونه‌وه و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان‌.

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ بە SNNی راگەیاند: “پێش سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان ئێمە بڕیاری ئەو سەردانەمان دابوو، لە ئێستادا ئەمیری كۆمەڵ لە بەغدایە لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران چەند بابەتێكی گرنگییان تاوتوێ كردووه‌”.

وتیشى: “سەرۆكوەزیرانی عێراق بە گرنگییەوە گوێی لە داواكارییەكانی ئەمیری كۆمەڵ گرتووە بە تایبەت لەڕووی داواكاری مووچەی فەرمانبەران و ناردنی 320 ملیار دینارەكە و پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم، ئەمیری كۆمەڵ ئەوەی بە سەرۆكوەزیران راگەیاندووە، تا ئێستا مووچە لە هەرێم دابەشنەكراوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاوەڕێی ناردنی ئەو 320 ملیار دینارەن كه‌ به‌غدا ده‌ینێرێت، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی پێداون”.

وتەبێژەكەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو: “هەر لە كۆبوونەوەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كراوه‌، ئەمیری كۆمەڵ داوایكردووە یاسای هەڵبژاردنەكان بەجۆرێك بێت لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدا بێت، هاوكات سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەی وتووە: كە دەزانم لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو ساختەكارییەكی زۆر كراوە، بەڵام رێگە بە ساختەكاری نادەین لە هەڵبژاردنی داهاتوودا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this