لە دوێنێوە چارەنووسی رۆژنامەنووسێک لە هەولێر نادیارە

0
689

Snn
ئێوارەی دوێنی لە شاری هەولێر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەلایەن تیمێكی پۆلیس كە بە جلی مەدەنیەوە بوون دەستگیرکراوە و تاوەكو ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی دەستگیركردنەكەی نییە .
رووگەش عێزەدین هاوسەری رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە  snnی راگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر شوێن و هۆكاری دەستگیركردنەكەی ناوبراو نییە تەنها ئەوەندەیان پێ وتووین كە فەرمانەكە لە دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی دهۆكەوە دەرچووە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی شێروان شێروانی رەوانەی دهۆك بكرێت بەمەبەستی  لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا .
لای خۆشیەوە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ئەگەر لەسەر نوسین دەستگیردەكرێت، ئەوە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێگا بە دەستگیركردنی ڕۆژنامەوان نادات، چ جای ئەوەی كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ببرێت و ماڵی بپشكنرێت، ئەگەر لەسەر دۆسیە كۆنەكەیە گوایە ویستویەتی خۆپیشاندان بكات لە دهۆك، ماوەیەك زیندان بوو، دواتر ئازادكرا، چ پێویستە بەشەش ئۆتۆمبێلەوە بچنە سەر ماڵەكەی، ئەم هەنگاوە دژی بنەماكانی ئازادی و مافی مرۆڤە، نەك بەرامبەر شێروان، بەڵکو بەرامبەر منداڵ و خانەوادەكەی.

هەروەها پارێزەر رێبین سەباح دەڵێت: لەرووی یاسایەوە ئەوەی دوێنێ بەرامبەر بە شێروان شێروانی كراوە تەواو پێچەوانەی بنەماكانی یاساییە، چونكە دەكرا پێشتر ئاگادار بكرێتەوە دواتر ئەگەر ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا ئەو كات دادوەر دەیتوانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربكات ئەو كاتەش یەك ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەچوون نەك ئەو هەموو هێزەی كە چوونەتە سەر ماڵەكەی .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this