ژنە میدیاکارێکی داعش دەستگیر کرا

0
185

SNN

دەزگای هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند “ژنێکیان دەستگیر کردووە لە پارێزگای کەربەلا کە کاری میدیایی بۆ داعش کردووە”.

لە بەیاننامەیەکدا دەزگاکە رایگەیاندووە “ئەمڕۆ پێنجشەممە مەفرەزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی پاش گەیشتنی زانیاری و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، توانیویانە ئافرەتێکی سەر بە گروپی داعش قۆڵبەستبکەن”.

بەیاننامەکە ئاشکرایکردووە “ژنەکە پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە و چەندین پێگە و پەڕەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرژەوەندی داعش بەڕێوەبردووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە “هەر چالاکییەکی داعش هەبووبێت، ئەم ژنە لە ماڵەکەی خۆی مۆنتاژ و کاری پەخشکردنی بۆ کردووە و بڵاویکردوونەتەوە”.

هەواڵگریی عێراق لەڕیگەی مۆبایلەکەیەوە هەموو ئەو بەڵگانەی دەستکەوتووە و وێنە و ڤیدیۆی کارەکانی ژنە میدیاکارەکەی داعش کەوتۆتە دەست هێزە ئەمنییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this