فۆرێن پۆڵسی: ماکرۆن بەنیازە شۆڕشێکی ئیسلامی دروستبکات

0
184

SNN

گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لە راپۆرتێکی شیکاریدا بڵاویکردووەتەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پلانی هەیە شۆڕشێکی ئیسلامی دروستبکات بۆ ئەوەی کاریگەری ئیمامە توندڕەوەکانی فەڕەنسا کەمبکاتەوە، بەڵام رەخنەگران بە گومانەوە سەیری ئەم هەوڵانەی ماکرۆن دەکەن و بە تووندی دژی دەوەستنەوە.

ماکرۆن هەینی رابردوو وتبووی “دەیەوێت دژی جوداخوازە ئیسلامییەکان بوەستمەوە بۆ ئەوەی دابەشکاری لە وڵاتەکەمدا نەهێڵم و لە هەمان کاتیشدا رووبەڕووی توندڕەوی و توندوتیژییەکانی ببمەوە”.

ئەگەرچی ئەمە یەکەمجار نییە سەرۆکێکی فەڕەنسی بەڵێنی ئەوە بدات کۆمەڵگایەکی نوێی ئیسلامی لە فەڕەنسا دروستدەکات و لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە ئەو جۆرە بەڵێنانە هەبوون. بەڵام لە 2017ەوە کە ماکرۆن دەسەڵاتی گرتەدەست، فەڕەنسا رووبەڕووی دوو ساڵی خوێناوی بووەوە بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی کە دەکرایە سەر وڵاتەکە.

گۆڤارەکە ئەوەشی نوسیووە، ماکرۆن دەیەوێت کاریگەری دەرەکی لەسەر موسوڵمانانی فەڕەنسا کەمبکاتەوە و پێی وایە کاریگەرییە دەرەکییەکان بەتایبەت ئەو ئیمامانەی مزگەوت کە لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوونەتە فەڕەنسا، بوونەتە هۆی دروستبوونی کەسانی توندڕەو لە فەڕەنسا، بەڵام رەخنەگرانی ئەمە رەتدەکەنەوە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە زۆرینەی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی کە ئەنجامدراون لەلایەن هاووڵاتی فەڕەنسییەوە بووە و بەشێوەی ئۆنڵاین هاندراون بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان.

ئاماژەش بەوەدەکرێت، لە ئێستاشدا کە هەڵبژاردنی گشتی فەڕەنسا کەمتر لە دوو ساڵی ماوە، ماکرۆن دەیەوێت خاڵی لاواز لە سیاسەتی پارتی راستڕەوی رکابەریدا، وەک خاڵی بەهێزی خۆی بەکاربهێنێت.

هەوڵەکانی ماکرۆن بۆ کەمکردنەوەی هەژموون و کاریگەرییە دەرەکییەکان لەسەر موسوڵمانانی فەڕەنسا، ئێستا لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسایەکدا ئامادە دەکرێت و بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

بەشێک لە هێزە سیاسییەکان و لە نێویشیاندا راستڕەوە توندڕەوەکان، دژی ئەو پلانەن و پێیان وایە کاریگەری ئەوتۆی نابێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا، هاوکات کۆمارییەکانیش کە راستڕەوی میانڕەون پشتگیری بەشێك لەو پلانە دەکەن بەڵام پێیان وایە دەکرێت زۆر شتی دیکە بکرێت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویدا لە نێویشیاندا، رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی کۆچبەران، چەپەکان بە پێچەوانەوە بە تەواوی دژی ئەو پلانەن و بڕوایان وایە شێوازێکە لە جوداخوازی.

پلانەکەی ماکرۆن و بەتایبەت لێدوانێکی کە وتبووی “بیروباوەڕی ئیسلام لە قەیراندایە” لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە تووندی رەخنەی لێگرتووە و قسەکانی بە “ئیستیفزازکردن” ناوبردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this