وەزارەتی بازرگانی تورکیا: عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمەکانمانە

0
151

SNN

وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا ئاماری نۆ مانگی رابردووی چالاکی بازرگانی لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو نۆ مانگەدا عێراق زۆرترین کاڵای تورکی هاوردەکردووە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی بازرگانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە، له‌ نۆ مانگی ئەمساڵدا توركیا به‌ بەهای 10 ملیار و 802 ملیۆن دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی شه‌ش وڵاتی دراوسێی خۆی كردووه‌، عێراق له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاته‌ دراوسێیه‌كانی توركیا دێت كه‌ زۆرترین كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه‌، بەجۆرێک ته‌نیا له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا بە بەهای 5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هه‌زار دۆلار كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه‌.

ئاستی هه‌ناردەی تورکیا بەشێوەیەکی گشتی ئەمساڵ کەمتربووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کە 12 ملیار و 441 ملیۆن دۆلار بووه‌، واتە ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار پاشه‌كشه‌ی کردووە.

لەدوای عێراق بولگاریا و یۆنان و سوریا گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکی بوون لەمساڵدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this