وەزیری ناوخۆ: سبەی دەچینە بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر شەنگال

0
121

SNN

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەریم رایگەیاند، سبەی دەچینە بەغدا بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.

پێشتر راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی ئەمنی شەنگالیان کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

پێشتر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی رەوشی قەزای شەنگالی کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە رەوشی ئەمنی قەزای شەنگال رێگربووە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this