کۆرۆنا 115 ملیۆن کەسی هەژار کردووە

0
147

SNN

بەهۆی بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا تا دێت زیاددەکات و بەگوێرەی ئامارێکی بانکی نێودەوڵەتیش، لە ئێستادا رێژەی هەژاری ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمار دەكات.

بانكی نێودەوڵەتی لە برۆكسڵ بڵاویكردەوە كە بە جۆرێك ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، كە پێشتر نمونەی نەبووە لە مێژوودا، ئەمەش بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بە پێی بانكە نێودەوڵەتییەكە، كە لە راپۆرتی خۆی لەبارەی هەژاریدا بڵاوی كردووەتەوە، كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی 115 ملیۆن كەس تەنها لەمساڵدا ڕووبەڕووی هەژاری ببنەوە، لە كاتێكدا ئەو 115 ملیۆن كەسە لە ساڵی رابردوودا لە هەژاریدا نەژیاون.

هەروەها راپۆرتەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەمە یەكەم جارە لە ماوەی چارەکە سەدەیەكدا ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا بەرز بێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this