ڤیدیۆ:میسی سەرکەوتنی بۆ ئەرجەنتین بە دەستهێنا

0
452
ئەرجەنتین

SNN Sport

لە یەکەم جەولەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین  وئیکوادۆر لە یاریگای بۆمبانێرا رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی بە تاکە گۆڵی لیۆنێل میسی یاریەکە بباتەوە.

تاکە گۆڵەکە میسی لە خولەکی 13 بە لێدانی سزا تۆماری کردوو توانی یەکەم سێ خاڵ بۆ وڵاتەکەی بە دەست بهێنێت.

لە دوو یاری تری بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆ و پاراگوای 2-2 یەکسانبوون و ئۆرۆگوای 2-1 لە چیللی بردەوە.

بڕیارە بەرەبەیانی شەممە کۆڵۆمبیا میوانداری ڤەنزوێلا بکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.

لە دووەم یاری بەرەبەیانی شەممە ، بەرازیل رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this