
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسێکی هاتوچۆ بە گولە براکەی بریندار کرد و دوای ماوەیەک خۆشی کوشت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “رووداوەکە لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر روویداوە لە نێوان دوو برا کە هەردووکیان پۆلیسی هاتووچۆن”.
وتیشی: “شەڕەکە لەسەر کێشەی خێزانی بووە و ئەو کەسەی یەکەم جار تەقەی لە براکەی خۆیکردووە وایزانیوە براکەی کوشتووە و دوای چەند خولەکێک بە گولە کوشتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو پۆلیسەی بریندار بووە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و دۆسیەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە”.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، ئەو پۆلیسەی خۆیکوشتووە تەمەنی 42 ساڵە و براکەشی تەمەنی 39 ساڵە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی