سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانیه‌:رووبه‌ڕووی هه‌ره‌ِشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بمه‌وه‌

0
180
عەنکوشی

SNN Sport

حسین عه‌نكوشی سه‌رمایه‌دار و سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانیه‌ی عێراقی ڕاگه‌یاند کە له‌ لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نه‌وه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بووەتەوە.

عه‌نكوشی  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” هه‌ندێک كه‌سایەتی و لایه‌ن هه‌وڵی هه‌ڕه‌شه‌لێكردنم ده‌ده‌ن ،پاش ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان خسته‌ به‌رده‌مم  له‌ به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوون له‌ سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک یاریزان و یانه‌كه‌ “.

روونیكرده‌وه‌ کە :” رێکكاره‌ یاسایی و دادگه‌ییه‌كان ده‌گرمه‌ بەر له‌ دژی ئه‌م لایەنانه‌ ، له‌ پێناو رێگریكردن لێیان له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین”.

جێی باسه‌ عه‌نكوشی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ناوه‌نده‌ی وه‌رزشی نایه‌وه‌ ،پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌ران له‌ ئیسپانیا و ئه‌رجه‌نتین و به‌لجیكا ئه‌نجام دا .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this