ئەبوبەکر هەڵەدنی: هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی بەرەی ڕزگاری کوردستان بەردەوامە

0
412

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو لەلایەم كۆمەڵێك لە كەسانی ڕۆشنبیر و پەرلەمانتار و كەسانی ئەكادیمی پرۆژەیەك بەناوی بەرەی ڕزگاری كوردستان كەوتە بەرباس، ئەندامێكی ئەو بەرەیە ئاماژە بە بەردەوامی هەوڵەكانیان دەكات بۆ پێكهێنانی بەرەكە و هاوكات بەشداریكردنیشیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، یەكێك لە ئەندامانی پێكهێنانی بەرەی ڕزگاری كوردستان بە  SNNی ڕاگەیاند: لای هەمووان ئاشكرایە كە دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان دۆخێكی زۆر چەقبەستووە و هاووڵاتییان باوەڕیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن نەماوە، بۆیە بۆ گەڕانەوەی ئەو متمانەیە بۆ هاووڵاتییان پێویستە دوو كاری گەورە بكرێن لە داهاتوودا.

ناوبراو وتی: “بۆ ئەوەی جارێكی دیكە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگەڕێنینەوە و ئەم دۆخە چەقبەستووە تێپەڕێنین یان دەبێت بەرەیەكی ڕزگاری و چاكسازی لە دەرەوەی هێزە دەسەڵاتدارەكانی ئێستا دروستبكەین، یاخود ئەوەیە لیستێكی نمونەیی لە كەسانی ئەكادیمی و خاوەن پسپۆڕە جیاوازەكان دروست بكەین و بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەین لە هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێم”.

ئەو ئەندامەی پێكهێنانی بەرەی ڕزگاری كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە هەوڵەكانمان هەر بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو بەرەفراوانەی چاكسازی پێكبهێنین، چونكە ئەگەر حزبەكان بە تاك بچنەوە ناو هەڵبژاردن هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشوو ئەوا هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر گەڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this