وردەکاری رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەربارەی شەنگال

0
645

SNN

میدیاکانی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، هەرێم و بە‌غدا لەسەر دانانی قایمقامێکی نوێ بۆ شەنگال و دروستکردنی ژووری هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپا رێککەوتوون.

ئەندامانی شاندەکە ئەوەیان ئاشکراکردووە، هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتوون، به‌ دانانى خدر ره‌شۆ ده‌روێش، وه‌ك قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ شوێنى مه‌حما خه‌لیل.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كاروبارى ئه‌منیش ده‌گرێته‌وه‌، سوپا و پێشمه‌رگه‌ ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى دروست ده‌كه‌ن له‌ شه‌نگال و دووباره‌ به‌رپرس بۆ فه‌رمانگه‌كانى شه‌نگال داده‌نرێته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ پشكى پارتى دیموكراتى كوردستانن، و‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ش لاده‌برێن كه‌ له‌دواى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌ قه‌زاكه‌ دانراون.

ئەمە لەکاتێکدایە شاندێکی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ ئێستا لە بەغدایە بۆ واژووکردنی ئەو رێککەوتنە، لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەتەوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەمنی و سەربازی عێراق کۆببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this