“وتارەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لە هەرێم ئاوێنەی یەکترن”

0
220
خۆپیشاندانى هاووڵاتییان له‌ هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: Anadolu Agency / Getty Image

SNN-بریار محەمەد

چاودێرێكی سیاسی لە شاری هەولێر دەڵێت: “وتاری  دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئاوێنەی یەكترن، شتی جیا لە یەكتریان پێ نییە، هەموویان كۆمپانیاکان دەیانجوڵێنن، لە بری  بیروباوەڕیان، شێوەی یەکتریان وەرگرتووە”.

عەلی مەحمود چاودێری سیاسی  بە  snnی راگەیاند: سیاسەت لە هەرێم جێگای خۆی نەگرتووە، هێزە سیاسییەکانیش لەسەر بنەمای بەرنامەی ئابووری و هەڵوێستیان لەسەر دیاردە كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان دابەش  نەبوون، ئەوەش بۆتە هۆی لاوازبوونی ئۆپۆزسیۆن.

ئەو چاودێرە باسی لەوەکرد: پۆپۆلیزم بۆتە نەریتی دەنگ كۆكردنەوە و بازرگانی بە سیاسەتەوە، بۆیە ئۆپۆزسیۆن بوون بەرگی كۆنەپەرستی لەبەردایە، ئەمە لە پەرلەمانیش  رەنگە داتەوە، بۆیە دەبینین  وتاری  دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن  ئاوێنەی یەكترن، شتی جیا لە یەكتریان پێ  نییە.

ناوبراو وتیشی: لە كوردستان ژیانی سیاسی تێكچووە، بە ئەندازەی تێك چوونی ئەویش نادادپەروەری  زیادی كردووە و ئازادییەكان تەسككراونەتەوە، گفتوگۆی سیاسی  پێگەی دابەزیووە، متمانە بە سیاسەت لە نزمترین ئاستدایە.

عەلی مەحمود باسی لەوەشكرد: پێویستمان بەوەیە سیاسەت بێنینەوە سەر پێی خۆی، لەسەر بنەمای پرۆژەی ئابووری و هەڵوێست لە بەرامبەر دیاردە كۆمەڵایەتیەکان کاربکرێت، لەوكاتەدا ئۆپۆزسیۆنبوون مانای خۆی  دەبێت، دەبێتە شەڕی بیری سیاسی و جیهانبینی و بەرنامەی ئابووری .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this