خولی باسكه‌ی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دواخرا

0
576
دیمەنێک لە یاری باسکە

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق دواخستنی ده‌ستپێكی خولی باسكه‌ی عێراقی بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ڕاگه‌یاند.

یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” به‌ هۆی پێویستییه‌كانی به‌رژه‌وەندی گشتی و شایسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا ،یه‌كێتی باسكه‌ چه‌ند بریارێكی داوه‌ “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌:” یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق بڕیاریدا به‌ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایاب كه‌ بڕیاربوو رۆژی 10-10-2020 ئه‌نجامبدرێت به‌ هۆی نزیكی  شایسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م “.

هه‌روه‌ها وتی:” خولی باسكه‌ی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021 له‌ كانوونی یه‌كه‌می 2020دابوو ، واده‌ی نوێ  راده‌گه‌یەنین بۆ نوێنه‌رانی یانه‌كانی خولی نایاب له‌ ماوه‌ی داهاتوودا ده‌رباره‌ی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ خوله‌كه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this