لە سبەینێوە زانکۆلاین دەکەوێتەکار

0
206

SNN

زانکۆلاین کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لەلایەن خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی دواناوەندیەوە، لە سبەینێوە دەکەوێتەکار.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی زانکۆلاین سبەی کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەکەوێتەکار و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی زانکۆلاین بەکاردەهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان کە ئەوەش بەگوێرەی سیستەمی کۆنمرە دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this