قۆناغی دووه‌می خولی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

0
366
دیمەنێک لە یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

 یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی دیاری كردووە بۆ به‌رێوه‌چوونی قۆناغی دووه‌می گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانە‌كانی عێراق.

سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ (SNN Sport) وتی:” پاش بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ، بڕیاردرا قۆناغی دووه‌می یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدەین كه‌ له‌ رۆژانی 4 تا 7ی مانگی11ی 2020 له‌ شاری به‌غداد به‌رێوه‌بچێت “.

وتیشی:”بۆ ئه‌م مه‌بەسته‌ نووسراومان كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م لقی شاره‌كان بۆ ئاگاداركردنی یانه‌كانی سنووریان و تیایدا سه‌رجه‌م رێنمایی و مه‌رجه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی تیادا دیاری كراوه‌ “.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق وتی:” له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌  فۆرم هاوپێچكراوه و چه‌ند زانیارییه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌شداربوو له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌بێت رۆژی 30/10 بگەڕێتەوە بۆ‌ یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێدانی ژماره‌ بۆ به‌شداربوو، هەروەها تۆماركردنی له‌ ئامێری ( فۆتۆ فینش ) به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌ مافی به‌شداربوون نامێنێت”.

سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌:” بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كان به‌ پێی یاسای گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهانی په‌یڕەوكراوه‌ و له‌ دایكبووانی 2005 ته‌نیا مافی به‌شداریكردنیان له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوڕان و كچان هەیە “.

له‌ كۆتاییدا سه‌باح حه‌سه‌ن وتی:”  له‌ پاڵەوانێتیه‌كه‌ سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this