لە بەشێکی هەرێمی کوردستان خوێندن دەستیپێکردەوە

0
561

SNN

لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ شەممە خوێندن لە ناو پۆل بۆ قۆناغەکانی 1 و 2 ی بنەڕەتی دەستیپێکردۆتەوە و هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش بایکۆتی پرۆسەکە کراوە.

خوێندکارانی پۆلی یەك و دوو لە هەولێر و دهۆک گەڕاونەتەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن و خوێندن جارێكی تر بە پابەندبوون بە رێوشوێنە خۆپارێزییەکان دەستیپێكردووەتەوە.

لە لایەکی ترەوە هەر دوێنێ ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکیاندا “داوایان لە سەرجەم مامۆستایان کرد پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، تا داواکارییەکانیان لە پێدانی مووچە و بە بێ بڕین لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت”.

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئێوارەی دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە دەوامی خوێندنی قۆناغەکانی یەک و دووی سەرەتایی دەستپێدەکاتەوە، ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی داوای بایکۆتکردنی دەوامی خوێندنی لە مامۆستایان کرد بە خوێندنی ناوپۆل و ئەلیکترۆنیشەوە.

ئەنجوومەنەکە رەخنەی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە گرتووە کە گوایە “مامۆستایان پشتگوێ دەخات و گوێ بە داواکانیان نادات”.

ماوەی زیاتر لە 60 رۆژە فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە و گەر بشیاندرێتێ مووچەی مانگی نیسان دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this