پێشنیارێك بۆ گەڕانه‌وه‌ی  پاڵەوانێتی ماتۆرسواری جیهان له‌ ئیسپانیاوه‌

0
113
ماتۆرسواری

پێشنیاركراوە  به‌ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری  به‌ ده‌ستپێكردنی وه‌رز به‌ ئه‌نجامدانی 2 پێشبڕكێ  له ‌2 هه‌فته‌ی  له‌ سه‌ر یه‌ك  له‌ مانگی ته‌مووزدا  له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی (خیرێس ) له‌ باشووری ئیسپانیا ،پاش چه‌ند مانگێك له‌ دواخستنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ .

رێکخەرانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكدا دەڵێن” حكومه‌تی ئه‌نده‌لوس و ئه‌نجوومه‌نی شاری خیرێس و گروپی دۆرنای خاوه‌ن مافی ریكلامكردن بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان، رێكکەوتن له‌ سه‌ر پێشكه‌شكردنی پێشنیار  بۆ حكومه‌تی ئیسپانیاو ئەگه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ بدرێت ، خیرێس 2 پێشبڕکێ له‌ 19 و26 ی ته‌مووز له‌گه‌ڵ جه‌وله‌یه‌كی پاڵه‌وانێتی جیهان (سوپەر بایك )  له‌ 2ی ئاب ده‌كات “.

ناوی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئیسپانیا  له‌ پێشبڕكێی ده‌ستپێكی وه‌رز ده‌نرێت و پێشبڕكێی دووه‌م به‌ ناوی خه‌ڵاتی گه‌ورەی ئه‌نده‌لوس ده‌بێت .

رێکخەرانی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری ورده‌كاری سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به‌ بێ جه‌ماوه‌ر بێت و ته‌نیا به‌ بوونی كارمه‌نده‌ سه‌رەكییه‌كان بێت .

ئیسپانیا كه‌ زه‌رەرمه‌ندترین وڵاتانی ئەوروپا بووە له‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ قۆناغ رێكکاره‌كانی کەرەنتینەی گشتی سوك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بوونه‌ هۆكار بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ .

بڕیار بوو وه‌رزی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری  له‌ قه‌ته‌ر له‌ 8ی ئازار ده‌ستپێبكات ، به‌ڵام ئه‌م جه‌وله‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاستی یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، ئەمەش به‌هۆی رێکكاره‌كانی گه‌شت كردن کە له‌و كاته‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك  له‌ پێشبڕكێكانی تر دواخران .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this