وێنه‌:یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی(3×3) كوڕان و كچانی سلێمانی بەردەوامە

0
102
دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د SNNsport

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راوه‌ستانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان، جارێكیتر یه‌كێتیی باسكه‌ی سلێمانی ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی كرده‌وه‌ و پاڵه‌وانێتییه‌كی بۆ كوڕان و كچان ئه‌نجامدا.

له‌ یه‌كه‌م چالاكی خۆیدا یه‌كێتیه‌كه‌ پاڵه‌وانێتی (3×3) بۆ كوڕان و كچانی یانه‌كانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌نجامدا.

بیلال مه‌ولود سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی کوردستان رایگه‌یاند:”  ده‌مانه‌وێت جارێكیتر رۆح بكه‌ینه‌وه‌ به‌ وه‌رزش به‌ تایبه‌تی یاری باسكە، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هات ، هه‌موو بواره‌كانی جیهان په‌كی كه‌وت ، بواری وه‌رزشیش بێبه‌ش نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت جارێكیتر ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ چالاكییه‌كانمان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كه‌ ئه‌نجامی بده‌ین”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به‌ نیازین دوای ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی یاریه‌كه‌ بكه‌ین له‌ شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تیش بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕان و كچان”.

سكرتێره‌كه‌ی باسكه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات:” سوپاس بۆ خوا ئه‌توانم بڵێم ئێستاش یاری باسكه‌ تاراده‌یه‌ك له‌ پێشكه‌وتندایه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌شبینین به‌ به‌شداری ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی یانه‌كان له‌ كوڕان و كچان كه‌ زیاتر له‌ 20 یانه‌ به‌شداربوون”.

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی (3×3) زۆرترین یانه‌ به‌شداری كێبڕكێكان بكه‌ن له‌ شاری سلێمانی، هه‌ر به‌هۆی زۆری تیپه‌كانه‌وه‌ هه‌ندێ یانه‌ به‌ دوو تیپ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كردبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی به‌رپرسانی باسكه‌ی شاری سلێمانی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this